خزمەتگوزاریەکانمان

گۆرینی جومگەی ئەژنۆ

ژانی ئەژنۆ لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا ، شتێکی زیاترە لە بێزاریێکی سادە؛ سنوردارکردنێکی لاوازکەرە. ئەم ژانە دەتوانێت خەوی شەوان تێک بدات ، رێکردن لە مالەوە ئەستەم بکات و ئەم کەسە نەتوانێت سادەترین چالاکیە کۆمەلایەتیەکان ئەنجام بدات.زۆر کەس چەندین سال لەگەل ئەمە ژیان بەسەر دەبەن.

بەلام کاتێک دێت کە ئێسقانی جومگەیی بەتەواوی لەناودەچێت و وەک دەلێن ئێسک لەسەر ئێسک دەخشێت.لەم کاتەدا ، چارەسەرە پارێزەرەکان ئیتر کاریگەر نابن.لێرەدا نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین دەستکەوتەکانی پزیشکی مۆدێرن ، دێتە ئاراوە.ئەم نەشتەرگەرییە ، رێگەچارەیەکی دڵنیایە بۆ رزگار بون لە ژان و گەرانەوەی ئاسودەیی ژیان.

پێناسەی وردی نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ

بەپێچەوانەی باوەری زۆرینە ، لەم نەشتەرگەریەدا تەواوی جومگەی ئەژنۆ نابردرێت و نایەتە دەرەوە.

ئەم نەشتەرگەرییە لەراستیدا نۆژەنکردنەوەی زۆر ووردی رووەکانە.پزیشکی نەشتەرگەری ئێسک ، رووە ئێسقانیە زیان پێ گەشتوو و تێکچووی کۆتایی ئێسکی ران(فێمور)و سەرەوەی ئێسکی قاچ(ئێسکی گەورەی قاچ)بە ووردی میلیمەتر دەردەهێنێت.

دواتر ئەم رووانە بە پێکهاتە دەستکردەکان بەناوی پرۆتێز دەگۆردرێن.ئەم پرۆتێزانە لە ئالۆوی کانزایی زۆر بەهێز دروست کراون کە رێک شێوەی کۆتایی ئێسکەکان دەدەن. بەینی ئەم دوو پارچە کانزاییە ، پلێتێکی پلاستیکی زور خۆراگر و خلیسک دادەنرێت.ئەم پارچە پلاستیکیە ئەرکی ئەو ئێسقانە لەناوچووە جێبەجێ و جولەیەکی ئاسانتر و بێ ژان دابین دەکات.

ئایا پلانت هەیە چارەسەر وەربگریت؟

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن...

کێ بەربژێری نمونەیی گۆرینی جومگەیە؟

بریار بۆ نەشتەرگەری گۆرینی جومگە ، بەر لەوەی پەیوەندی بە تەمەنی ئەو کەسەوە هەبێت ، پەیوەندی بە ئاستی ئازار و لاوازیەوە هەیە.

بەربژێری سەرەکی ئەم نەشتەرگەرییە کەسێکە کە:

  • ئازارێکی زۆری هەیە لە ئەنجامدانی چالاکی رۆژانە وەک پیاسە کردن ، بازار کردن یان سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا.
  • ئازاری ئەژنۆ تەنانەت لە کاتی پشوو یان شەودا(کاتی خەو) بەردەوامە.
  • ئەژنۆی تووشی گۆرانی شێوە بووە ، وەک کەوانە بونی زۆر یان خواربونی.
  • تەواوی رێگا چارەسەرەکانیتری وەک دەرمان ، فیزیۆتێراپی و لێدانی دەرزی تاقیکردۆتەوە و ئیتر کاریگەریان لەسەر کەمبوونی ئازار نییە.

ئەم نەشتەرگەرییە بەگشتی بۆ کەسانی سەرووی تەمەنی ٦٠ سالی ئەنجام دەدرێت ، بەلام بۆ ئەو گەنجانەش کە بەهۆی ئارتریت رۆماتۆئید یان زیانی زۆر تووشی تێکچوونی جومگە بوونە ئەنجام دەدرێت.

توانبەخشی گرنگترین بەشی چاکبونەوە

سەرکەوتوویی نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ ، لە سەدا ٥٠ پەیوەندی بە توانای پزیشکی نەشتەرگەر و لە سەدا ٥٠ پەیوەندی بە پابەندبوونی نەخۆش بە فیزیۆتێراپیەوە هەیە.بەپێچەوانەی رابردوو ، توانبەخشی یەکسەر دەستپێدەکات.زۆرجار نەخۆشەکان هاندەدرێن کە لە هەمان رۆژی نەشتەرگەری یان بەیانی رۆژی دواتر ، بەیارمەتی پیادەرەوێک لە قەرەوێلە بێتە دەرەوە و چەند هەنگاوێک بنێن.ئەم هەنگاوە زووە بۆ رێگریکردن لە خوێن مەین و رەقبوونی جومگە زۆر گرنگە.دکتۆری فیزیۆتێراپ چەند مەشقێکی سادە بۆ چالاککردنی ماسولکەکان ، چەمانەوە و راست کردنەوەی ئەژنۆ ، لەسەر قەرەوێلە فێری نەخۆش دەکات.دوای دەرچوون(بەگشتی ١ بۆ ٣ رۆژ دوای نەشتەرگەری)، پرۆسەی توانبەخشی لە مالەوە یان لە کلینیک بەردەوام دەبێت.تەرکیزی سەرەکی ، لەسەر گەراندنەوەی مەودای جولەی تەواو(بەتایبەت راست بوونەوەی تەواوی ئەژنۆ)و بەهێزکردنی ماسولکە چوارسەرەکانی رانە.نەخۆشەکان بەگشتی دووای ٤ بۆ ٦ هەفتە دەتوانن بێ گۆچان رێ بکەن و دوای ٣ مانگ دەتوانن زۆربەی چالاکیە سوکەکانی رۆژانەیان ئەنجام بدەن.چاکبوونەوەی تەواو و هەستکردن بە ئاسایی بوونی ئەژنۆ لەوانەیە ٦ مانگ تاوەکو سالێک درێژە بکێشێت.

چاکسازی: گرنگترین بەش لە چاکبوونەوە

ئەنجامی سەرکەوتووی گۆڕینی ئەژنۆ بە یەکسانی پشت بە شارەزایی نەشتەرگەری و پابەندبوونی نەخۆشەکە بە بەرنامەیەکی چارەسەری فیزیۆتێراپی پێکهاتەیی دەبەستێت. بە پێچەوانەی پێشووەوە، چاکسازی یەکسەر دەست پێدەکات. زۆربەی نەخۆشەکان هاندەدرێن کە بە ئامێری پیادە لە جێگاکەیان هەڵبێن و چەند هەنگاوێک بنێن یان لە ڕۆژی نەشتەرگەری یان بەیانیەکەی دیکە.

ئەم جوڵە زووە بۆ ڕێگریکردن لە مەینبوونی خوێن و ڕەقبوونی جومگەکان زۆر گرنگە. پزیشکی فیزیۆتێراپی فێری ڕاهێنانی سادە دەکات بۆ چالاککردنی ماسولکەکان و چەمانەوەی ئەژنۆ/ڕێککردنەوەی ئەژنۆ لە جێگادا. دوای دەرچوون لە نەخۆشخانە (بە شێوەیەکی گشتی 1-3 ڕۆژ دوای نەشتەرگەری)، چاکسازی لە ماڵەوە یان کلینیک بەردەوام دەبێت، گرنگی بە گەڕاندنەوەی تەواوی جووڵە (بەتایبەت درێژکردنەوەی تەواوی ئەژنۆ) و بەهێزکردنی کوادەکان دەدرێت.

بەزۆری نەخۆش دەتوانێت دوای 4-6 هەفتە بەبێ چەقۆ بڕۆن و دوای 3 مانگ بگەڕێنەوە بۆ زۆربەی چالاکییە سووکەکانی ڕۆژانە. چاکبوونەوەی تەواو، لەوانەش گەڕانەوەی هەستێکی سروشتی لە ئەژنۆدا، پرۆسەیەکی وردە وردە و دەتوانێت لە هەر شوێنێکەوە لە شەش مانگەوە تا ساڵێک بخایەنێت.

ژیان دوای گۆرینی جومگە

ئامانجی سەرەکی لەم نەشتەرگەرییە ، رزگاربوونە لە ژان کە لەم پرۆسەیەدا ، رێژەی سەرکەوتن زۆر بەرزە .

نەخۆشەکان دەتوانن چاوەروانی ئەوە بکەن کە بتوانن بگەرێنەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو چالاکییانەی کە فشارێکی کەم دەکەن.پیاسە کردن ، مەلە ، لێخورینی پایسکیل ، سەما و گۆلف هەموویان چالاکییە نایابەکانی دوای نەشتەرگەری گۆرینی جومگەن.بەلام دەبێت لەو چالاکییانەی کە فشارێکی زور دەکەن وەک راکردن ، هەلبەزین و وەرزشە پێکدادانیەکان(وەک تۆپی پێ و تۆپی باسکە) خۆپارێزی بکرێت.

ئایا پلانت هەیە چارەسەر وەربگریت؟

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن...

مەترسی و ئالۆزییە ئەگەرییەکان

وەک هەر نشتەرگەریێکی گەورەی تر ، گۆرینی جومگەی ئەژنۆش هەندێک مەترسی هەیە ، گەرچی ئەم ئالۆزییانە دەگمەنن.گرنگترین مەترسیەکان ئیلتیهاب لە شوێنی نەشتەرگەری یان دەوروبەری پرۆتێز و دروستبوونی خوێن مەین لە خوێنهێنەرەکانی پێ لەخۆدەگرێت.بۆ خۆپاراستن لەم خالانە ، ئانتی بییوتیکەکان ، دەرمانی شلکەرەوەی خوێن و گۆرەوی تایبەت دەنوسرێن.رەقبوونی جومگەش لە ئەگەری ئەنجامنەدانی فیزیۆتێراپی بەردەوام ، لەوانەیە رووبدات.

ئەنجام

نەشتەرگەری گۆرینی جومگەی ئەژنۆ یەکێکە لە کاریگەرترین نەشتەرگەرییەکان بۆ باشتربوونی شێوازی جولە لە نەخۆش.ئەم نەشتەرگەرییە بۆ ئەو کەسانەیە کە ژان ، لە ژیان دوایخستوون.ئەمە بریارێکی گەورەیە کە پێویستی بە تێگەیشتنی تەواوی پرۆسە و پابەندبوون بە کۆرسی توانبەخشی هەیە.بەلام خەلاتەکەی ، رزگاربوونە لە ژانی درێژخایەن و توانای گەرانەوەیە بۆ ئەو چالاکییانەی کە سالانێکی زۆر بێبەش بوون لە ئەنجامدانی.

ئەگەر بەدەست ئارتروزی توندی ئەژنۆ دەنالێنن و لە چارەسەرەکانیتر توشی شکست بوونە ، راوێژ لەگەل پسپۆرێکی نەشتەرگەری ئێسک و پروسک و بەئەزموون ، هەنگاوێکی گرنگە بۆ وەرگرتنەوەی ژیانی چالاک.

پرسیارە زۆرەکان

پرۆتێزە مۆدێرنەکان زۆر بەهێزترن.چاوەروان دەکرێت زیاتر لە سەدا ٩٠یان ١٥ تاوەکو ٢٠ سال و تەنانەت زیاتریش بمێنێتەوە.ماوەی مانەوەی پرۆتێز پەیوەندی بە ئاستی چالاکی ، کێشی نەخۆش و تەکنیکی نەشتەرگەرییەوە هەیە.

بەلێ ، هەمووکات. پرۆتێزەکانی ئەژنۆ لە ئالۆوی کانزایی دروستکراون و دەبنە هۆی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئامێرەکە.باشتر وایە هەمووکات کارتی تایبەتی پزیشکی خۆت(کە لە پزیشک وەریدەگرن)لابێت.

ئەمە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە کام ئەژنۆ(راست یان چەپ)نەشتەرگەری بۆ کراوە و جۆری ئۆتۆمبێلەکەتان

(عادی یان تۆماتیک)چییە؟ بە تێکرا ئەگەر ئەژنۆی چەپ نەشتەگەری کراوە(و سەیارەکەتان تۆماتیکە)دوای ٢ بۆ ٣ هەفتە؛ و ئەگەر ئەژنۆی راست(پێدالی بەنزین و ستۆپ) نەشتەرگەری کراوە ، دوای ٤ بۆ ٦ هەفتە دەتوانن شۆفێری بکەنەوە.

کاتی دەوامی دکتۆر میربۆلوک

ڕۆژی شەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

یەکشەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

دووشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

سێشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

چوارشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە