خزمەتگوزاریەکانمان
ئۆرتۆکین تێراپی
ژانە درێژخایەنەکانی جومگەکان و ئاستەنگەکانی جولە دەتوانن بەشێوەیەکی بەرچاو کوالیتی ژیانی شەخس کەم بکەنەوە و ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە سەخت بکەن.
زۆرێک لە نەخۆشان بەدوای ئەو شێوازانە دەگەڕێن کە سەرەڕای کەمکردنەوەی ئازار ، یارمەتی بونیاتنانەوەی خانەی زیانلێکەوتوو بدەن. ئایا دەکرێت چارەسەرێک وەربگرین کە بێ نەشتەرگەری و بە بەکارهێنانی توانای سروشتی جەستە ، یارمەتی باشتربوونی جومگەکان بدەین؟
لە سالانی رابردوو ، شێوازەکانی نوێی پزیشکی بنیاتنەرەوە سەرنجی زۆری لە بواری ئێسک و چارەسەری نەخۆشیەکانی جومگەیی بۆ لای خۆی راکێشاوە. یەکێک لەم شێوازە داهێنەرانە ، ئۆرتۆکین تێراپیە کە بە بەکارهێنانی خوێنی خودی نەخۆش کاردەکات. ئایا ئەم شێوازە دەتوانێت جێگرەوەی نەخۆشیە داگیرکەرەکانی تری وەک گۆڕینی جومگە بێت و لە درێژماوە کاریگەر بمێنێتەوە؟
ئۆرتۆکین تێراپی بە ئامانجی کۆنترۆڵی ئیلتیهاب، کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتی بونیاتنانەوەی وردە وردەی جومگە ناسێنراوە. ئەم شێوازە بە پشتبەستن بە رێگری لە هۆکارێکی ئیلتیهابی گرنگ لە جەستە ، هەوڵدەدات پرۆسەی ڕوخانی ئێسقان هێواش بکاتەوە و ئەدای جومگە باشتر بکات.ئەگەر بەدوای چارەسەرێکی سەلامەت ، ئامانجدار و پشت بەستوو بە جەستەی خودی کەس دەگەڕێن، پێشەکییەکی وردتر لەگەل ئەم شێوازە دەتوانێت رێگای بڕیاردان روناکتر بکات.
ئۆرتۆکین تێراپی چییە؟
ئۆرتۆکین تێراپی یەکێکە لە شێوازەکانی چارەسەری پێشکەوتوو لە بواری پزیشکی بنیاتنەرەوەیە کە بە بەکارهێنانی خوێنی خودی نەخۆش ئەنجام دەدرێت.لەم تەکنیکەدا، سیرۆمی دەولەمەند بە پرۆتینە دژە ئیلتیهابەکان لە خوێن دەردەهێنرێت و دەدرێت لە جومگەی زیانلێکەوتوو. ئامانجی سەرەکی ئەم چارەسەرە، کەمکردنەوەی ئیلتیهاب، کۆنترۆڵی ئازار و یارمەتی باشتربوونی ئەدای جومگە لە نەخۆشیەکانی وەک ئارتروز و برینداربوونی ڕیشاڵەکانە.
ئۆرتۆکین تێراپی لەسەر بنەمای زیادکردنی پرۆتینێک بەناوی《ئانتاگونیست وەرگری ئینتێرلوکین یەک》 بنیاتنەراوە کە رۆلێکی گرنگی هەیە لە رێگری لە ئیلتیهاب و کەمکردنەوەی پرۆسەی ڕوخانی ئێسقان. بەپێچەوانەی شێوازەکانی وەک PRP کە زیاتر سەرنج لەسەر چاککردنەوەی خانەیە ، ئەم تەکنیکە بەشێوەیەکی تایبەت ڕێڕەوەکانی ئیلتیهاب دەکاتە ئامانج. لەبەر ئەم هۆکارە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە ئازاری درێژخایەنیان بەهۆی ئیلتیهابەوە هەیە دەتوانێت بژاردەیەکی زانستی ، سەلامەت و کاریگەر هەژمار بکرێت.
میکانیزمی کاریگەری ئۆرتۆکین تێراپی
ئۆرتۆکین تێراپی بە ڕێگریکردن لە ڕێڕەوێکی گرنگی هەوکردن لە جەستەدا کاردەکات. لە نەخۆشیەکانی وەک ئارتروز ، ماددەیەک کە پێی دەوترێت ئینتەرلوکین یەک دەبێتە هۆی زیادبوونی ئیلتیهاب و تێکچوونی ئیسقانەکان و زیادبوونی ئازار. لەم شێوازەدا ، سیرۆمی ئامادەکراو لە خوێنی نەخۆشەکە کە ڕێژەیەکی بەرزی پڕۆتینی IL-1Ra لەخۆدەگرێت کە وەک ئانتاگونیست وەرگری ئینتەرلوکین یەک کاردەکات و رێگری دەکات لە بەستنەوەی IL-1 بە وەرگرەکانی.
ئەم بەربەستە بایۆلۆژییە ئیلتیهاب کەمدەکاتەوە و پرۆسەی لەناوچوونی خانەکانی جومگەکان خاو دەکاتەوە. هەروەها ژینگەی بایۆلۆژی جومگەکە ئامادە دەکات بۆ چاککردنەوەی وردە وردە و باشترکردنی کارەکانی. پزیشکان پێیان وایە بە ڕێگریکردن لە ئیلتیهابی تێکدەر لە قۆناغە سەرەتایی و ناوەڕاستەکانی ئارتروز ، دەتوانرێت ئازاری نەخۆشەکە کەم بکرێتەوە و ڕێگری لە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە بکرێت. ئەم تایبەتمەندییە وایکردووە ئۆرتۆکین تێراپی ببێتە شێوازێکی ئامانجدار و زانستی.
شێوازەکانی ئەنجامدانی ئۆرتۆکین تێراپی
ئۆرتۆکین تێراپی بە چەند هەنگاوێکی ستاندارد ئەنجام دەدرێت کە لەوانە وەرگرتنی نمونەی خوێن، ئامادەکردنی سیرۆمی دژە ئیلتیهاب لە ژێر بارودۆخی کۆنترۆڵکراودا، و لێدانی دەرزی لە جومگەی زیانلێکەوتوو. ئەم پرۆسەیە تەواو سەرپێیە و بەبێ بێهۆشکردن ئەنجام دەدرێت.
١. خوێن وەرگرتن لە نەخۆش
سەرەتا بڕێکی دیاریکراو خوێن لە قۆڵی نەخۆشەکە وەردەگیرێت. ئەم خوێنە دەخرێتە ناو بۆری تایبەتەوە کە گەردیلە چالاککەرەکانی تێدایە بۆ هاندانی بەرهەمهێنانی پرۆتینی دژەئیلتیهاب. هەموو هەنگاوەکان لە ژێر بارودۆخی نەزۆکدا ئەنجام دەدرێن بۆ ڕێگریکردن لە هەر پیسبوونێک و پاراستنی کوالیتی چارەسەرەکە.
٢.ئانکۆباسیۆن و جیاکردنەوەی سیرۆم
بۆرییەکانی خوێن لە پلەیەکی گەرمی کۆنترۆڵکراودا دادەنرێت بۆ زیادکردنی ئاستی ئانتاگونیست وەرگری ئینتەرلوکین یەک. دواتر خوێنەکە سەنتەرفۆج دەکرێت و سیرۆمی دەوڵەمەند بەم پرۆتینە بەنرخە جیا دەکرێتەوە. ئەم سیرۆمە هەمان ماددەی سەرەکی چارەسەرە لە ئۆرتۆکین تێراپی.
٣. لێدانی دەرزی سیرۆم لە جومگەی زیانلێکەوتوو
لە قۆناغی کۆتاییدا ، سیرۆمەکە بە وردی و بە شێوەیەکی ڕۆتینی بە ڕێنمایی وێنەگرتن وەک سۆنەر دەخرێتە ناو جومگەکەوە. ژمارەی دەرزی لێدانەکان بەپێی توندی نەخۆشییەکە و بۆچوونی پزیشکەکە دەگۆڕێت. ئەم دەرزییە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیلتیهاب و وردە وردە ئازارەکە کەمدەکاتەوە، هەروەها نەخۆش دەتوانێت بە تێپەڕبوونی کات هەست بە ئەدایەکی باشتر بکات.
بەکارهێنانی چارەسەری ئۆرتۆکین تێراپی
ئۆرتۆکین تێراپی وەک ڕێگەیەکی ئامانجدار بۆ کەمکردنەوەی ئیلتیهاب و ئازار لە چەندین نەخۆشی ماسولکەیی و ئێسک و پروسکی بەکاردێت و یارمەتی وردە وردە باشتربوونی ئەدای جومگە دەدات.
١. ئارتروزی جومگەکان :
باوترین بەکارهێنانی ئەم شێوازە چارەسەرە بۆ ئارتروزی ئەژنۆ ، حەوز ، شان و مەچەک. ئۆرتۆکین تێراپی بەتایبەت لە قۆناغەکانی کەم تاوەکو مامناوەندی ئارتروز ، پرۆسەی لەناوچوونی ئیسقانەکان خاو دەکاتەوە و ئازار کەمدەکاتەوە. ئەم چارەسەرە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بەدوای ڕێگەیەکی بێ نەشتەرگەری و کەم مەترسیدا دەگەڕێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نیشانەکانیان دەتوانێت بژاردەیەکی کاریگەر بێت.
٢. زیان و ئیلتیهابی ڕیشاڵەکان
لە هەندێک لە کێشەکانی ریشالەیی وەک تێنیس ئالبو یان ئاشیل تێندینۆپاتی ، ئیلتیهاب رۆلێکی گرنگی هەیە لە ڕودانی ئازار.بە لێدانی دەرزی سیرۆمی دەولەمەند بە IL-1Ra ، ئیلتیهابی درێژخایەن لەم بەشە کەم دەبێتەوە و بارودۆخ بۆ بنیاتنانەوەی خانە دروست دەبێت. ئەم پرۆسەیە دەبێتە هۆی باشتربوونی ئەدای ئەندام و زیادکردنی توانای جولەیی.
٣. زیانە وەرزشیەکان
وەرزشوانان بەهۆی چالاکییە چڕەکانەوە ، تووشی فشاری درێژخایەن و ئیلتیهاب دەبن. ئۆرتۆکین تێراپی بە کاریگەریی ڕاستەوخۆی دژە ئیلتیهاب، پرۆسەی چاکبوونەوە خێراتر دەکات و ئەگەری پێویستی بە چارەسەری داگیرکەری زیاتر کەمدەکاتەوە. خێراتر گەڕانەوە بۆ ڕاهێنانەکان و کەمبوونەوەی مەترسی دووبارەبوونەوەی پێکانەکان ، لە سودەکانی گرنگی ئەم شێوازەن لە بواری پزیشکی وەرزشیدا.
سوود و سنوورەکانی ئۆرتۆکین تێراپی
ئۆرتۆکین تێراپی ڕێگەیەکی ئامانجدارە بە کەمترین داگیرکاری و دەتوانێت نیشانەکانی ئیلتیهاب جومگەکان کەم بکاتەوە، بەڵام وەک هەر چارەسەرێکیتر ، سنوورداربوونی هەیە.
سوودەکان
- وردە وردە باشتربوونی ئازار و ئیلتیهاب
- بەکارهێنانی خوێنی خودی نەخۆش و کەمکردنەوەی ئەگەری هەستیاری
- شێوازی تەواو سەرپێیی و بەبێ پێویستی بە نەشتەرگەری
- ئەگەری دواکەوتنی پێویستی گۆڕینی جومگەکان.
- ئامانجکردنی وردی ڕێڕەوی ئیلتیهاب
سنووردارکردنەکان
- کاریگەری باشتر لە قۆناغە سەرەتاییەکانی ئارتروز
- پێویستی بە چەند جەلسەی دەرزی لێدان بۆ ئەنجامی خوازراو
- تێچووی زیاتر بە بەراورد بە هەندێک چارەسەری باو
- نەبوونی جێگرەوە بۆ چارەسەری نەشتەرگەری لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشی.
ئەنجام
ئۆرتۆکین تێراپی، وەک شێوازێکی نوێ لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جومگەکاندا، توانیویەتی جێگەیەکی تایبەت لە پزیشکی بنیاتنەرەوە بدۆزێتەوە. ئەم چارەسەرە ئامانجی کۆنترۆڵکردنی ئیلتیهاب و باشترکردنی کارکردنی جومگەکانە، بەبێ نەشتەرگەری و بەکارهێنانی هێزی بایۆلۆجی لەش. بۆ زۆرێک لە نەخۆشانی تووشبوو بە ئارتروز یان زیانلێکەوتووی ڕیشاڵەکان، ئۆرتۆکین تێراپی دەتوانێت بژاردەیەکی کاریگەر و سەلامەت بێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ڕێگریکردن لە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە.
سەرەڕای ئەنجامە ئومێدبەخشەکان، هەڵبژاردنی ئەم شێوازە دەبێت لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی ورد لەلایەن پزیشکەوە و قۆناغی نەخۆشییەکە بێت. ئۆرتۆکین تێراپی لە قۆناغە سەرەتاییەکان تا مامناوەندەکانی تێکچوونی جومگەکاندا باشترین کاریگەری هەیە و نابێت چاوەڕوانی چارەسەری تەواو بکرێت لە بارودۆخی پێشکەوتوودا. تێگەیشتن لە سوود و سنووردارکردنەکان و پەیڕەوکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی دوای چارەسەر ، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر و ڕازیبوونی زیاتری نەخۆش.
پرسیارە باوەکان
ئۆرتۆکین تێراپی زۆرترین جار بۆ چارەسەری ئارتروزی ئەژنۆ بەکاردەهێنرێت، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەم شێوازە بۆ جومگەکانی تریش وەک شان، حەوز و مەچەک کاریگەرە. کاریگەرییەکەی بەندە بە توندی برینەکە و قۆناغی نەخۆشییەکە.پزیشک بە هەڵسەنگاندنێکی ورد، دەتوانێت باشترین جومگەی ئامانج بۆ دەرزیکردن دیاری بکات و دەرئەنجامێکی لەبارتر دروست بکات.
کاریگەرییەکانی دژە ئیلتیهاب و ئازارشکێنی ئۆرتۆکین تێراپی بەزۆری لە ماوەی ٢ بۆ ٦ هەفتە دوای دەرزی لێدان دەستپێدەکات. باشتربوونی کارکردنی جومگەکان لەوانەیە پێویستی بە چەندین دەرزی و بەدواداچوونی بەردەوام هەبێت. ماوەی کاریگەرییەکە و ژمارەی جەلسەکان بەپێی توندی ئیلتیهاب و زیانەکانی نەخۆشەکە دەگۆڕێت و پزیشک پلانی چارەسەرکردنەکە بەپێی بارودۆخی هەر تاکێک دەگونجێنێت.
بەڵێ، ئۆرتۆکین تێراپی بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئیلتیهاب و ئازار، توانای جولەیی جومگە باشتر دەکات و نەخۆشەکان بەزۆری دەتوانن وردە وردە دەست بە چالاکی وەرزشی سوک بکەنەوە. گەڕانەوەی تەواو بۆ ڕاهێنانی قورس پێویستی بە پەیڕەوکردنی پێشنیارەکانی پزیشک و فیزیۆتێراپی هەیە بۆ بەهێزکردنی جومگەکە و کەمکردنەوەی مەترسی دووبارە زیان پێگەیشتن.
کاتی دەوامی دکتۆر میربۆلوک
ڕۆژی شەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە
یەکشەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە
دووشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە
سێشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە
چوارشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە