خزمەتگوزاریەکانمان

دیسکی کەمەر

ژانی کەمەر،ئەزمونێکی بەنزیکەیی گشتگیرە.

بەلام هەندێکات ئەم ژانە لە گرژبونێکی سادەی ماسولکەیی زیاتر دەبێت. ژانێکی قول،بەئازار و بەردەوام کە دەتوانێت تووشی قاچەکانیش ببێت و ژیانی رۆژانە تێکبدات.لە زۆرێک لەم حالەتانە ، سەرچاوەی کێشەکە پێکهاتەیەکی بچوک بەلام کاریگەرە لە بربرەی پشتماندا:دیسکی نێوان کرکراگەکان.

کێشەکانی(دیسکی کەمەر) یەکێک لە باوترین هۆکارەکانن بۆ سەردانیکردنی دکتۆرەکانی ئێسک و پروسک و پسپۆرانی مێشک و دەمارەکان. زانینی ئەوەی کە ئەم دیسکە چییە،چۆن توشی پێکان دەبێت و رێکارەکانی چارەسەکردنی کامەن،یەکەمین و گرنگترین هەنگاون بۆ زالبوون بةسةر ژان وگەراندنەوەی جولە.

ئایا پلانت هەیە چارەسەر وەربگریت؟

ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکەن...

دیسکی کەمەر چییە؟

بربرەی پشتی کەمەری ئێمە(خوارەوەی کەمەر) لەو کرکراگانە پێک هاتووە کە لەسەر یێک داندراون.

لە بەینی هەر بربرەیەکدا، کوشنێکی نەرمی وەرگر بەناوی (دیسکی بەینی کرکراگە) هەیە.ئەرکی ئەم دیسکانە، مژینی ئەو شۆکانەی کە بەهۆی پیاسە کردن و راکردن و هەروەها دروستکردنی نەرمی وەرگری بۆ چەمانەوە و راستبونەوەی پشتە.

lumbar disk

هەر دیسکێکی جەستەی ئێمە لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە:

١.ئانولوس فیبروزۆس(Annulus Fibrosus) :

دیوارێکی دەرەوەیی پتەو و فرە چین،وەک پێکهاتەی تایەی رادیال.

٢.نۆکلێۆس پالپوزۆس(Nucleus Pulposus) :

ناوەکێکی ناوەندی نەرم و وەک جەلی،هاوشێوەی جەلی ناو دۆناتس.

دیسک چی بەسەر دێت؟

کاتێک دەلێین کەسێک دیسکی کەمەری هەیە، مەبەستمان زیان پێگەشتنە بەم پێکهاتەیە کە بە چەند شێوە رودەدات:

دیسکی دێژێنراتیو(تێکچوون)

لەگەل زیادبوونی تەمەن،دیسکەکان بەشێوەیەکی سروشتی ئاوی خۆیان لەدەست دەدەن ، وشکتر و تەنکتر دەبن. ئەم تێکچوونە سروشتیە دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی دووری نێوان کرکراگەکان و رێخۆشکەر بێت بۆ ژانی درێژخایەنی کەمەر.

دەرپەرینی دیسک

لەم حالەتەدا ، دیواری دەرەوەی دیسک(ئانولوس) بێهێز دەبێت بەلام ناپچرێت.ناوەکی جێلاتینی پالەپەستۆ دەخاتە سەر ئەم دیوارە بێهێز بووە و دەبێتە هۆی دەرپەرینی دیسک.

فتق یان پچرانی دیسک

ئەمە جددیترین حالەتە. دیواری دەرەوەی دیسک توشی کەلێن یان پچرانی تەواو دەبێت. ناوەکی جێلاتینی لەم کەلێنەوە دزە دەکات و بە دەوروبەر، واتا کەنالی مێژوووی دا دێت. کێشەی سەرەکی کاتێک دەست پێدەکات کە ئەم ماددە جیلاتینیە دزە دەکات، راستەوخۆ بەرکەوتنی لەگەل رەگی دەمارە هەستیارەکانی نزیکیدا دەبێت.

نیشانەکانی فتقی دیسکی کەمەر

نیشانەکانی دیسکی کەمەر بەوەوە بەندە کە دیسک لە چ شوێنێکە و چەند پالەپەستۆ دەخاتە سەر دەمار

ئازاری سیاتیک(ئازاری رەوانەکراو)

سیاتیک ، نیشانەی کلاسیکی فتقی دیسکی کەمەرە.ماددەی جیلاتینی دزە و رەگی دەماری سیاتیک (گەورەترین دەماری جەستە) بەتوندی توشی ئیلتیهاب دەکات.ئەم ئیلتیهابە، دەبێتە هۆی ژانێکی تیژ و سوتێنەر کە لە کەمەر یان پشتەوە دەستپێدەکات و بەرەو پشتی ران، ساقی پێ و هەندێکجار تاوەکو ژێر پێ دەروات.

نیشانە ئاگادارکەرەوەکان

لە هەندێک حالەتی دەگمەن، فتقی گەورەی دیسک دەتوانێت پالەپەستۆ بخاتە سەر کۆمەلێک دەمار لە کۆتایی بربرەی پشت بەناوی کلکی ئەسب.ئەمە فریاکەوتنێکی پزیشکیە و نیشانەکانی بریتین لە بێهەستی لە ناوچەی حەوز، لەدەستدانی کۆنترۆلی میز یان پیسایی و لاوازیەکی توند و بەرەوپێشچوو لە قاچەکاندا.

نیشانەکانی دەمار

پالەپەستۆ لەسەر دەمار نەک تەنها دەبێتە هۆی ئازار.بەلکوو دەبێتە هۆی تێکچوونی کارکردنی ئەو دەمارە. ئەم پالەپەستۆوە دەکرێت بەشێوەی هەستی گز گزین ، تیتە تیتە بوون ، بێ هەستی یان لاوازی لە هەندێک بەشی پێ دەربکەوێت.بۆ نمونە ، لەوانەیە نەخۆش لە کاتی بلند کردنی گۆزینگی پێی توشی کێشە ببێت.

ئازاری ناوخۆیی کەمەر

خۆپچراندنی دیسک هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری ناروون یان توند لە بەشی کەمەر.

بۆچی دیسک زیانی پێدەگات؟

زیانی دیسک بەگشتی تێکەلەیەکە لە تێکچوونی وردە وردە و زیانی لەناکاو.

١.زیادبوونی تەمەن:

باوترین هۆکار، تێکچوونی سروشتی و ووشک بوونی دیسکە بە تێپەربوونی کات.

٢.زیانی لەناکاو:

بەرزکردنی شتێکی قورس بە شێوەیەکی نەگونجاو(سوڕانی کەمەر لەکاتی بەرزکردنی بار)دەتوانێت ببێتە هۆی درانی لەناکاوی دیسک.

٣.خراپی دۆخی جەستە:

دانیشتنی درێژخایەنی پشت مێز، بەتایبەت بەشێوەی چەماوە و پەستاو، پالەپەستۆیەکی بەردەوام و زۆر دەخاتە سەر دیسکەکانی کەمەر.

٤.شێوازی ژیان:

کێشی زیادە(بەتایبەت قەلەوی ورگ)،جگەرە کێشان(کە گەیاندنی خوێن بۆ دیسک تێکدەدات)و نەبوونی چالاکی جەستەیی و بێهێزی ماسولکەکانی ناوەکی، هەموویان لە هۆکارەکانی مەترسین.

رێگای چارەسەر کردن؛لە پشووە تاوەکوو نەشتەرگەری

هەوالی خۆش ئەوەیە کە زیاتر لە ٪٩٠ی فتقی دیسکی کەمەر، بەبێ نەشتەرگەری چارەسەر دەبن.

چارەسەرەکان بەگشتی هەنگاو بە هەنگاون:

قۆناغی یەکەم:چارەسەرە پارێزەرەکان

پشووی کورت:

پشوویەکی رەها زیاتر لە یەک دوو رۆژ پێشنیار ناکرێت.

بەلام خۆبەدوورگرتن لەو چالاکیانەی کە ئازار زیاتر دەکەن(وەک دانیشتنی زۆر)زۆر پێویستە.

.چارەسەری دەرمانی:

دەرمانەکانی دژە ئیلتیهابی بێ سترۆید یارمەتی کەمبوونەوەی ئیلتیهابی دەمار و کەمکردنەوەی ئازار دەدەن.

فیزیۆتێراپی:

ئەم بەشە، کلیلی چارەسەری درێژخایەنە.دوای کەمبوونەوەی ئازاری سەرەتایی، دکتۆری فیزیۆتێراپ تەرکیز دەکاتە سەر بەهێزکردنی ماسولکەکانی قووڵی ورگ و کەمەر.

قۆناغی دووەم:لێدانی دەرزی

ئەگەر ئازار زۆر بێت و چارەسەرەکانی یەکەم کاریگەر نەبوون، پزیشک لەوانەیە لێدانی دەرزی ئێپیدۆرال سترۆید پێشنیار بکات.لەم شێوازەدا ، دەرمانێکی دژە ئیلتیهابی بەهێز راستەوخۆ بە دەرزی لە دەوروبەری ئەو دەمارەی کە توشی ئیلتیهاب بووە دەدرێت تاوەکو بەخێرایی ئیلتیهاب و ژان کەمتر بکات.شێوازە نوێیەکانی وەکو چارەسەری ئۆزۆنیش لەم بەشەدا دەتوانرێت بەکاربێت.

قۆناغی سێیەم:نەشتەرگەری

نەشتەرگەری بۆ بەشێکی کەم لە نەخۆشەکان لەبەرچاو دەگیرێت. هۆکارە سەرەکیەکانی نەشتەرگەری بریتین لە:

  • بوونی نیشانە ئاگادارکەرەوەکان(نەخۆشی کلکی ئەسپ)
  • بێهێزی پێشکەوتووی دەماری(وەک کەوتنی گۆزینگی پێ
  • ئازارێک کە دووای ٦ بۆ ٨ هەفتە لە چارەسەری توندی پارێزەرانە، هەر ماوە و ژیانی رۆژانەی توشی کێشە کردووە.

باوترین نەشتەرگەری ناوی (مایکرۆدیسکێکتۆمی)ە.

لەم شێوازە کەم زیانەدا، پزیشکی نەشتەرگەر تەنها ئەم بەشە جەلیەی کە دزەی کردووە و پالەپەستۆی خستۆتە سەر دەمار ، دەردەهێنێت.

ئەنجام

هەبوونی فتقی دیسکی کەمەر دەکرێت ئەزموونێکی بەئازار و ترسناک بێت.بەلام گرینگ ئەوەیە بزانین ئەو کێشەیە لە زۆربەی حالەتەکاندا بەرێوەدەبرێت و چارەسەر دەکرێت.جەستەی مرۆڤ توانایەکی سەرسورهێنەری لە نۆژەنکردنەوە هەیە.لە زۆرێک لە حالەتەکان،بە تێپەربوونی کات،جەستە ماددە جێلاتینیە دزە کراوەکە هەلدەمژێت و ئیلتیهابی دەمار پاشەکشە دەکات.

رێگای چاکبوونەوە پێویستی بە ئارامگرتن،بەدواداچوونی چارەسەرە راستەکان(بەتایبەت فیزیۆتێراپی)و دەستکاریکردنی شێوازی ژیانە.

گفتوگۆ لەگەل پسپۆرێکی بربرەی پشت دەتوانێت باشترین و پارێزراوترین رێگەچارەی گەرانەوە بۆ ژیانێکی بێ ژان و چالاکتان پێ نیشان بدات.

پرسیارە باوەکان

بەلێ.

لە زۆربەی حالەتەکاندا ، جەستە بە تێپەربوونی کات بەشێک لە ماددەی دەرپەریوی دیسک هەلدەمژێت و ئیلتیهابی دەمار کەم دەبێت.فیزیۆتێراپی و چارەسەرە دژە ئیلتیهابەکان یارمەتی ئەو پرۆسەیە دەدەن.

نەخێر. هەروەک باسمان کرد تەنها ٪١٠ی تووشبووان بە فتقی دیسکی کەمەر بەراستی پێویستیان بە نەشتەرگەرییە.نەشتەرگەری بەگشتی بۆ ئەو حالەتانەیە کە چارەسەرەکانیتر کاریگەری نەبووە یاخود توشی لاوازی پێشکەوتووی دەمارن.

وەرزشی هەلە(وەک بەرزکردنی کێشی قورس بە کەمەری چەماوە)دەتوانێت زیانی هەبێت.بەلام وەرزشی دروست(وەک مەشقەکانی جێگیرکردنی لاوەکی،شناو و پیاسە)بۆ چارەسەربوون و رێگریکردن لە گەرانەوەی دووبارە،زۆر پێویستە.

نەخێر، دەسکاریکردنی بربرەکانی پشت بەدەستی ئەو کەسانەی کە بروانامەی زانستی و پزیشکیان نییە دەتوانێت زۆر مەترسیدار بێت.هەر چارەسەرێکی دەستی دەبێت بەدەستی دکتۆری فیزیۆتێراپی رێگەپێدراو،دووای پێداچوونەوە و دیتنی MRI ، ئەنجام بدرێت.

کاتی دەوامی دکتۆر میربۆلوک

ڕۆژی شەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

یەکشەممە ..........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

دووشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

سێشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە

چوارشەممە .........................لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی تا ٥ی ئێوارە